|
· كه‌وێ · په‌یوه‌ندی · دراوسێكان · فۆنت ·
Tuesday, December 21, 2004
تای سه‌یاره‌کڕین و موبایل هه‌ڵگڕتن هه‌موو هه‌ڕێمی داگرتووه ( به‌ر له چه‌ند رۆژ سه‌یاره‌یه‌کی کڕی بوو و هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش بردبووی بۆ سناعه ) * * * یه‌که‌م: سه‌یاره‌که‌م فڕۆشت دووه‌م: سه‌یاره‌ت فرۆشت؟ بۆ ؟؟ یه‌که‌م: وتم با هه‌ندێک بکڕم( هه‌ندی موبایل ) دووه‌م: له‌به‌ر هه‌ندێک سه‌یاره‌ت فرۆشت؟؟ یه‌که‌م: بۆ چ عه‌یبی هه‌یه؟ خه‌لک له‌به‌ر سه‌یاره، زه‌وی ده‌فرۆشێن، منیش له‌به‌ر موبایل، سه‌یاره
Tuesday, December 14, 2004
زۆر جار هه‌یه ناتوانم له‌گه‌ڵ که‌س باسی شتێک بکه‌م.زۆر جاریش هه‌یه ناتوانم شتێک له ڵای خۆم بهێڵمه‌وه.سه‌یره....
Saturday, December 11, 2004
ئه‌وه‌ی باس ده‌کڕی له میدیاکان، هه‌والی هاتنی به‌همه‌نی قوبادیه بۆ کوردستان و ئێراق، له‌سه‌ر داوای فه‌رمی دۆکتۆر به‌رهه‌م ساڵح، به مه‌به‌ستی سوود وه‌ڕگرتن له ئازموونی ئه‌م ناوه پڕشه‌نگداڕه له سینه‌مای جیهان بۆ چاکسازی سینه‌مای ئێراق و کوردستان و هه‌ر وه‌ها ئاماده سازی بۆ پیشاندانی فلیمی کیسه‌له‌کان..... قه‌راروایه له‌م هاتنه‌ی له‌گه‌ل سه‌ڕۆکی حکه‌مه‌تی هه‌ڕێمی کوردستانیش( ئێداره‌ی هه‌ولێر ) دانیشێ. ئه‌وه‌ی باس ناکڕی هاتنی هه‌دیه‌ی تارانیه ( هدیه تهرانی ) له‌گه‌ڵ قوبادی
Tuesday, December 07, 2004
تاڤان اسپۆرت ( فرۆشگای جل و به‌رگ )، له هه‌ولێر - من: چۆنی کاکه - تاڤان اسپۆرت: سه‌رچاو‌م، به‌خێر بێی - من: ده‌ستێک ته‌ڕه‌کسووتی پیاوانه‌م ده‌وێ - تاڤان اسپۆرت: دره‌نگ هاتی، ته‌واو بووه، به‌داخه‌وه - من: زۆرم پێ جوان بوو، حه‌یف - تاڤان اسپۆرت: ئه‌گه‌ر بته‌وێت ده‌توانم له‌گه‌ل وه‌جبه‌ی تازه له تورکیاوه بۆت بێنم - من: مه‌منونیش ده‌بم، به‌ڵام زۆڕی پێ ناچێت؟ - تاڤان اسپۆرت: به چاوان بۆت ده‌هێنم، یه‌ک دوو حه‌فته زیاتر ناخائینێ - من: زۆر مه‌منون، ده‌نا دوو ده‌ست له ره‌نگه ساده‌کانم بۆ بێنه، پاڕه‌ت بده‌مێ؟ - تاڤان اسپۆرت: پێویست ناکات، یه‌ک دوو حه‌فته‌ی تر وه‌ره‌وه یان بۆ موبایله‌که‌م ته‌له‌فۆن بکه - من: سپاست ده‌که‌م، جاڕێ خواحافیز - تاڤان اسپۆرت: خواحافیز له دوای چه‌ند جار ته‌له‌فۆن و ته‌له‌فۆنکاری و دوای زیاتر له مانگێک، هه‌والی گه‌یشتنی وه‌جبه‌که گه‌یشت و وتی دوای دوو رۆژی‌تر وه‌ره ته‌ڕه‌کسووته‌کان ببه - من: سڵاوتان ڵێ بێ - تاڤان اسپۆرت: فه‌رموو، یاخوا به خێر بێی - من: هاتوومه بۆ ته‌ره‌کسووته‌کان - تاڤان اسپۆرت: به‌داخه‌وه دڕه‌نگ هاتی ته‌واو بووه - من: چۆن شتی واده‌بێ قه‌رارمان ئێمرۆ بوو - تاڤان اسپۆرت: بۆ نابێ بڕا، دوو ده‌ستمان هێنابوو و ئێمرۆ هه‌ر دوو ده‌ستمان فڕۆشت - من: ئه‌و دوو ده‌سته یی من بوو - تاڤان اسپۆرت: فڕۆشڕا - من: فڕۆشڕا!! - تاڤان اسپۆرت: به‌داخه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ له وه‌جبه‌ی تازه با بۆت بێنێم - من: - من: - من:
Sunday, December 05, 2004
هاتینه‌وه و هاتینه‌وه..... |
![]()
باشوور جوانه، به باكووڕ و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواكه‌ی
هاوڕێ
ئه‌رشیڤ
|