|
· كه‌وێ · په‌یوه‌ندی · دراوسێكان · فۆنت ·
Wednesday, May 19, 2004
سه‌یره، كه‌س بۆ كه‌س هیچ ناكات، ته‌نانه‌ت نزیكه‌كانیشت بێ ته‌ما و منت هیچ ناكه‌ن، ئێتر دۆست و خزم و كه‌س هه‌ر باسی ناكڕێ، هه‌مووشیان خۆیان به پیاو چاك داده‌نێن و جار و بار له‌به‌ر دڵه مردووه‌كه‌یان دیناڕێك ده‌ده‌نه سوواڵكه‌ڕێك و له‌به‌ر چاوی كوێری خه‌ڵكیش نوێژێك ده‌كه‌ن و سه‌ر داده‌نوێنن و له‌به‌ر بێ كار نه‌بوونی زمانیان زۆر جا‌و ده‌چنه سه‌ر منبه‌ر و به نه‌زانی باسی هه‌زار شتت بۆ ده‌كه‌ن كه خۆشیان ڵێی تێناگه‌ن، كه ده‌ته‌وێ شتێك باس بكه‌ی مه‌جاڵت ناده‌نێ، ئه‌وه‌نده باسی خه‌م و په‌ژاڕه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌ست ده‌كه‌ی هه‌ژاره و داماوه و دڵت نه‌رم ده‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ی كه ده‌توێ ده‌ست بكه‌یته گڕفانێت و شتێكیان ڵێ حه‌رام كه‌ی. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌تناسنیش چاویان له‌وه‌یه كه شتێكیان بۆ بكه‌ی، خۆشت ده‌سه‌ڵاتت نیه، ئاسێ بوویته له‌ناو به‌ینی زامه‌كانت و ئه‌وه‌نده ده‌ڕدت هه‌یه یان بۆیان هێناوی كه توانات نیه خۆت بجوڵێنی، كونێك ناگڕی كونێكی تر سه‌ر ده‌كاته‌وه گڵاسه ئاوێكی ڕاحه‌ت یا خه‌وێكی خۆش یان ڕۆژێكی كه‌م‌گڕفت بووته هیوایه‌تت. سه‌یری خۆت ده‌كه‌ی ده‌ڵێی سه‌د ڕه‌حمه‌ت له مردووه‌كان سه‌یری ئه‌وان ده‌كه‌ی ده‌ڵێی سه‌د ڕه‌حمه‌ت له دز و جه‌ڕده‌كان. …. كاك سینا برای خۆشه‌ویست مه‌منون بۆ پێشنیاره‌كانت.
Saturday, May 15, 2004
ده‌مه‌ویست چاوه‌كانت ماچ كه‌م تۆ لێڕه نه‌بووی !! باڕان بوو .. ...... سید عه‌لی ساڵێحی
Monday, May 10, 2004
ئه‌وه بۆ پێنج ساڵ ده‌چێت كه له‌گه‌ڵی ئاشنا بوومه، زۆر شتی سه‌یرم لێ دیتووه و له‌و قه‌ناعه‌ته‌دام تاكو له‌گه‌ڵی هه‌لس و كه‌وت بكه‌م شێتی سه‌یرتڕیش چاوه‌روانم ده‌كات، به‌ڵام چاڕه نیه و هاوكارمه و ده‌بێ له‌گه‌ڵی بگونجێم ( هه‌ر چه‌نده پڕ به دڵ پێم ناخۆشه ). ته‌مه‌نی له‌وانه‌یه بگاته بیست و سێ چوار ساڵ، له‌م ڕۆژانه زانیم كه ڕه‌نگی پڕچی سروشتی نیه و ڕه‌شی ده‌كات، هه‌ر چه‌نده شتێكی ئاسائیه به‌ڵام بۆ تاكو ئێستا پێ نه‌حه‌ساوم؟ ئه‌مڕو چوومه ڵای و چۆن چاو له شتێكی ده‌ستكڕد بكڕێت له نزیكه‌وه ڕوانیمه هه‌موو له‌شی بزانم ئه‌ندامه‌كان سروشتیه یا نا. هه‌مووی هه‌ر حێسقان بوو، ووشك و ڕه‌ق.
Sunday, May 09, 2004
له دوای هه‌وت ساڵ، ئافڕه‌ته‌كه دووگیان ده‌بێ، دوكتۆر پێ ده‌ڵێ نابێ مێڕده‌كه‌ت بێته ڵات، بۆت باش نیه، دوای مانگێك .... مێرده‌كه خۆی پێ ڕاناگیرێ، داوا له ئافڕه‌ته‌كه ده‌كات ڕێ بداتێ، ژنه ده‌ڵی: ناكه‌م، بۆ هه‌ر سێ‌كمان باش نیه، ( من و تۆ و مناڵه‌كه ) .... پیاو.... ژن..... پیاو.... ژن..... پیاو.... ..... ژنه ده‌ڕواته ڵای مه‌ڵا، نوشتووی بۆ بكا. تا كو پیاوه‌كه له پیاوه‌تی بكه‌وێ.
Saturday, May 08, 2004
من زۆر حه‌زم له جڵ و به‌رگی كوردیه و پێم خۆشه هه‌تا پێم ده‌كڕێ جڵی كوردی بكه‌مه به‌ر و ته‌نانه‌ت حه‌زم ڵێیه خێزانیشم هه‌ر كوردی بكاته به‌ر خۆی، به‌ڵام چ بكه‌م كه ناكڕی به زۆڕ ئه‌م هه‌سته‌ی خۆم به سه‌ر كه‌س بێسه‌پێنم، ئاخر هه‌موو كه‌س مافی خۆی هه‌یه و خێزانیش ئاگاداری ئه‌م یاسایه‌یه و به دڵی خۆی ده‌كا نه‌ك به ده‌ڵی كه‌س ( ته‌نانه‌ت منی هه‌ژار ). كه له سلێمانی بووم كاتێ نیازی هه‌ندێ جێ‌مان هه‌بوو، داوام ده‌كرد كه جڵ و به‌رگی كوردی بكه‌نه به‌ر، هه‌ر چه‌نده خۆشم ده‌مزانی به قسه‌م ناكه‌ن، ئه‌وانیش به قسه‌ی منیان نه‌ده‌كرد و ده‌یانوت ڵێڕه شه‌رمه كه‌س جڵی كوردی بكاته به‌ر و ئه‌و كه‌سه‌ی وابكات پێ ده‌ڵێین ڵادێ‌ئی، به‌ڵام سه‌یر بوو كه چوون له شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ( كه خۆشیان ده‌یڵێین ) له‌به‌ر كردنی جڵ و به‌رگی كوردی عه‌یبه‌یه. هات و ڕێ‌مان كه‌وته بازار و له گه‌ڕانه‌وه ته‌كسی‌مان گڕت، جه‌هێلێكی قۆز و گه‌نج ته‌كسی‌یه‌كه‌ی ڵێده‌خوڕی، ڕانك و چووخه‌یه‌كی جوانی له‌به‌ردا بوو، زۆر كه‌یفم پێ هات و له‌گه‌ڵی كه‌وتمه ئاخه‌وتن. وتم: ده‌ست خۆش، سه‌ڕی منت به‌رز كرد. وتی: چوون ؟ وتم: من هه‌ر ده‌ڵێم جڵی كوردی جوانه و ده‌بێ ئه‌م ڕه‌سه‌نایه‌تیه بپاڕێزین، كه‌س به گوێم ناكات، ها چه‌نده جوانه له‌به‌ڕی تۆ ! وتی: كوا كاكه باوی جڵی كوردی ماوه. منیش حه‌ز له‌م جڵ و به‌رگه ناكه‌م، ئێستا له مه‌ڕاسێمێك بووم له‌به‌ر ئه‌وه له‌به‌ڕم كردبوو و مه‌جاڵیشم نه‌بوو خۆم بگۆڕم.
Thursday, May 06, 2004
له ماڵی ناسیاڕێكمان بووم، ته‌له‌فزیون به‌رنامه‌یه‌كی كوردی له‌سه‌ر بوو و ئه‌ڵه‌ندی نۆ مانگه‌ش جوان له‌سه‌ر قه‌دعه و كورسیه‌كه‌ی دانیشتبوو و سه‌یری ته‌له‌فزیونی ده‌كرد،كابانی ماڵێ كه خاوه‌ن سێ مناڵه ده‌یوت: ده‌بێ هه‌ر چۆنێك بێ بڕۆم بۆ ڵای ده‌رهێنه‌ڕی ئه‌م فێلیمه و ده‌ستی ماچ كه‌م، به ڕاستی ئه‌مه فێلیمه. من به‌ڵام سه‌یر بوو ئاخ‌و ئه‌مه چ فێلیمێكه كه ئه‌وها سه‌ره‌نجی كابانی بۆ ڵای خۆ ڕاكێشاوه!! له ناو كوردان ئایا ده‌ڕهێنه‌ڕی وا هه‌یه و من نایناسێم؟ یا خود فێلیمی تازه ده‌ركڕاوه و من ئاگام ڵێ نیه ؟ وتم ئه‌مه چ فێلیمێكه و ده‌رهێنه‌ڕه‌كه‌ی كیه؟ ئه‌ویش وتی: نازانم. چوومه پێشه‌وه و سه‌ره‌نجم دایه فێلیمه‌كه، به‌ڵام سات له دوای سات ڕقم زیاتر هه‌ڵده‌ستا و له خۆم شه‌رمم ده‌كرد كه به دیار چیوه دانیشتوومه، هه‌ر له‌م شته قۆڕانه بوو كه به ناوی فێلیم ده‌ڕی ده‌كه‌ن و به هیچ شێوه له ته‌مسیلێكی فشه‌ش نه‌ده‌چوو. فێلیمه‌كه سی‌دی یه‌ك بوو كه له‌سه‌ڕی نوسڕابوو: شه‌وی زاوا، كه نازانم ئه‌كته‌ره‌كان چوون شه‌رمیان له خۆ نه‌كردووه كاتێ له‌م فێلیمه ڕۆڵیان بینیوه. توخوا ئه‌مانه كه‌ی فێلیمن: شه‌وی زاوا، حه‌مه ده‌مبل، زه‌ربه، ئاژاوه چیه‌كان، كوپی، بویاغ چی، كڕێ چی، له‌زگه، تاڵه‌ی نه‌گبه‌ت، گردی پیر‌وز، دابڕان، دابڕانێكی تر، قه‌ده‌ر، لیلای 2020. ئه‌مه فشه‌كردن به سینما نیه ؟ خۆم پێ‌ڕانه‌گیڕا و له خانمی كابانم پڕسی: پێم ناڵی چیی ئه‌م فێلیمه خۆشه ؟ كوی باشه ؟ وتی: بڕوات هه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م فێلیمه نه‌بوایه، ئه‌م كوڕه‌م پێ بێده‌نگ نه‌ده‌كڕا، كاتێ ئه‌مه‌ی بۆ ده‌خه‌مه سه‌ر، بێده‌نگ ده‌بێ و بۆ خۆی داده‌نیشێ به دیاڕی و منیش بۆ خۆم پاڵ ده‌ده‌مه‌وه، بێ خه‌م. تاكو من له‌وێ بووم ئه‌م فێلیمه ده‌یان جار دووباره بووه‌وه. وتم حه‌یفی ئه‌م سی دیه. ئه‌ویش وتی ئه‌گه‌ر بێت و خراپ ببێت ده‌ڕۆم یه‌كێكی تڕ ده‌كڕم، بڕوات هه‌بێت باشترین فێلیمه.
Wednesday, May 05, 2004
ڕێگای ناوبه‌ینی هه‌ولێر و مه‌سیف هه‌موو كاتێك جێی سه‌رسورمانی من بووه، به‌ر له چه‌ند ساڵ كه له‌م ڕێگایه هاتووچووم ده‌كرد، ڕخنه‌م ئه‌وه بوو كه بۆ كه‌س خه‌م له‌م هه‌موو زه‌ویه باشه ناخوات و شتێك ناكات ئه‌ویش له حاڵه‌تێكدا كه ئه‌م هه‌موو بێ ئێشه هه‌یه. ده‌توانن زۆر شت بكه‌ن كه هه‌م بۆ ناوچه‌كه جوانه و هه‌م خه‌ڵكانێكی بێ كار ده‌توانن له وێ ئیش بكه‌ن و سوود وه‌ڕگڕن، بۆ وێنه ده‌كڕا باخی لێ چێ بكڕێ بۆ مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی جۆڕه‌ها مێوه، یا خود پارك یا كو شوێنی توڕیستی وه‌ك ئۆتێڵ و مۆتێڵ، ده‌گه‌یشتمه هه‌ر كه‌س ئه‌م سكاڵایانه‌م پێیان ده‌وت و ...... ئێستاش كه له‌م ڕێگایه دێم و ده‌چم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ شت كڕاوه به‌ڵام هه‌م دیسان من سكاڵام هه‌یه و ڕخنه ده‌گڕم، هه‌ر له هه‌ولێر كه دێی بۆ ڵای مه‌سیف چاوت به باخێكی زۆر ده‌كه‌وێت كه تازه‌ن و هێشتا داروباڕه‌كانیان باڵایان به‌رز نه‌كردووه و له‌وانه‌یه دوای چه‌ند ساڵێك ببن به شتێك. له دوای ئه‌م باخانه‌ش هه‌ندێ كومپانیات ده‌كه‌وێته به‌ر چاو كه خه‌رێكی ئیشی چیمه‌نتۆ و ڕێگه‌وبانن، دواتڕیش ئوتێڵی خانزاد و پڕده تازه‌كه‌ی به‌ستۆڕه.... هتد. ئێ خۆ ئه‌و شتانه‌ی مه‌به‌ستی من بوو دڕوست كڕاوه یا له دڕوست بوون دایه، بۆ سكاڵام هه‌ر ماوه؟ بۆ هه‌ر ڕخنه ده‌گڕم ؟ ئای.... فه‌قیر هه‌ر بێ به‌شه.
Tuesday, May 04, 2004
هه‌فته‌یه‌كی خۆشم تێپه‌ڕاند، دوور له ئیش و كار و كۆمپیوته‌ر و ئه‌نترنێت و ...... هتد. له مێژبوو دیمه‌نێكی جوانم نه‌بینی بوو و له‌مێژبوو له سروشت دابڕا بووم. نازانم چوون بۆم هه‌ڵكه‌وت چوومه سه‌فه‌ر، كه‌ركوك، سلێمانی، قه‌ڕه‌داغ، ڕانیه و كۆیه، ئای كه چه‌ند له مێژبوو دیمه‌نێكی جوانم نه‌بینی بوو. شه‌وێكی ئه‌م سه‌فه‌ڕه چوومه گوێژه‌ی ئاشقان و له‌وێ و له‌و به‌ڕزائیه، دانیشتم و تێر چاوم له سلێمانی بڕی. ئه‌سحابه سپی، زه‌رگه‌ته، سه‌رچنار، تووی مه‌ڵیك، مه‌وله‌وی، خانقاه، جاده‌ی سه‌هۆڵه‌كه، شه‌هیدان، شێستی، ...... وه‌ك بڵێی له سه‌ر سفڕه‌یه‌كی پڕ له ئه‌ستێڕه دانیشتبم. زۆر جوان بوو، زۆر.... دیمه‌نێكی جوانم بینی. مناڵیه‌كانی خۆم و هیوایه‌كانی دوور و دڕێژی ساڵانی دووری. له گوێژه‌ی ئاشقان سلێمانی به‌هه‌شتێكه تاكو بیڵێی جوانه. |
![]()
باشوور جوانه، به باكووڕ و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواكه‌ی
هاوڕێ
ئه‌رشیڤ
|