|
· كه‌وێ · په‌یوه‌ندی · دراوسێكان · فۆنت ·
Sunday, April 25, 2004
گوڵ لێم مه‌پڕسن: داڕی هیوای چ هه‌تیوێك - بۆ ئاگری چ چڕایه‌ك – ناخی دڵمی پڕ گه‌ڵا كرد. لێم مه‌پڕسن: له باوه‌شی كام ئاوێنه چ فرمێسكێك به ڕوومه‌تی جه‌رگی كێدا، گۆچانێكی بۆ جێ هێشتم. لێم مه‌پڕسن: قیژه‌ی دلی كام بێوه‌ژن، خه‌وێ ڕوژانی ڵاویمی - وه‌كو شه‌وان – هه‌ڵقلیشاند. لێم مه‌پڕسن: بۆنی چكڵێتی كامه هه‌ور، سه‌ماكه‌می كرده هاوار وه‌كو باران دڵۆپ دڵۆپ رژایه سه‌ر قژی یاران. لێم مه‌پڕسن: چاوی سووری چ بڕینێك، ده‌ستمی فێر كرد گوڵ هه‌ڵگڕێ لێم بپڕسن: سه‌رت به‌ڕزه ؟؟ پێتان ده‌ڵێیم پێتان ده‌ڵێیم ........
Saturday, April 24, 2004
ئاخۆ جێی كه‌س پڕ ده‌كات ؟ چوارشه‌ممه چوومه فه‌رمانگه‌یه‌كی ئێڕه: سڵاو، ببوڕن كاك ...... ڵێڕه‌یه ؟ نا، به‌یانیش نائێت، رۆژی شه‌ممه وه‌ره ڵێڕه‌یه.. رۆژی شه‌ممه سڵاو، ببوڕن كاك ...... ڵێڕه‌یه ؟ نا، به‌یانیش نائێت، رۆژی دووشه‌ممه وه‌ره ڵێڕه‌یه.. رۆژی دووشه‌ممه... ...؟
Sunday, April 18, 2004
گابریل گارسیا ماركز له ساڵی 1927 له ئاناكاتا له ووڵاتی كولومبیا له دایك بوو، ڕۆمانی " سه‌د ساڵ ته‌نیایی " كه ناوبانگێكی جیهانی بۆ ماركز به‌دی هێنا، وه‌كو پێشڕه‌وی قوتابخانه‌ی ڕئاڵیسمی سحڕاوی ده‌ناسڕێت. ئه‌و به‌ناوبانگتڕین نووسه‌ڕی اسپانیولی زمانی جیهانه و به‌رهه‌مه‌كانی بوونه‌ته كلاسیكه‌كانی ئه‌ده‌بی سه‌رده‌م. له ساڵی 1982 خه‌ڵاتی نۆبێڵی ئه‌ده‌بیاتی پێبه‌خشڕا. ............................................................ چه‌ند ساڵێكه گارسیا ماركز خه‌ڕیكی نووسینی بیڕه‌وه‌ریه‌كانی خۆیه‌تی، به‌ڕگی یه‌كه‌می ئه‌م بیڕه‌وه‌ریانه به ناوی " زیندو بۆ گێڕانه‌وه " له ڵایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی " سوی " له مانگی نوامبری 2003 له پاریس بڵاوكڕایه‌وه. له كاته بێ ئیشیه‌كانیشی دا كۆمه‌ڵه چیرۆكێك كه بریتی‌یه له هه‌شت چیرۆك گه‌ڵاڵه ده‌كات به ناوی " له مانگی اوت یه‌كتڕ ده‌بینین " كه هه‌م ده‌كڕێ وه‌كو چه‌ند چیرۆكێكی له‌یه‌ك جیاواز چاوی لێ بكڕێت و هه‌م وه‌ك به‌شه‌كانی كتێبێك، كه سه‌ڕه‌تا و ناوه‌ڕۆك و كۆتایی ڕۆمانێكن. شه‌وی مانگگیڕان سێ‌یه‌مین چیرۆكه ڵه‌م كۆمه‌ڵه‌یه. ............................................................ نۆڤێلێكی بڵاونه‌كڕاوه‌ی گابریل گارسیا ماركز Gabriel Garcia Marquez :::::::::::::: شه‌وی مانگگیڕان بۆ ئانا ماگداڵنا باخ، نهێنی‌یه‌كانی تڕی ئه‌م ئۆتێڵه سه‌یر و سه‌مه‌ڕه به سانایی ئه‌مه‌یان نه‌بوو، جگه‌ڕه‌كه‌ی كه هه‌ڵگیرساند، ئامێڕی رووناكی و ده‌نگ كه‌وته‌كار، ده‌نگێگی فه‌رمان ئاسا به سێ زمان ئاگاداری كرد كه جگه‌ڕه‌كێشان له‌م ژووڕه قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نیا ژووڕێك كه ڵه‌م شه‌وه جه‌ژنه ده‌ستی كه‌وتبوو. به ناچاڕی ڵه به‌ڕپڕسی ئۆتێڵ داوای یارمه‌تی كرد، دوایی تێگه‌یشت هه‌ر به‌و كارته‌ی كه ده‌رگای ژووڕه‌كه‌ی پێ كردبووه، ده‌توانێ چڕا و ته‌ڵه‌فزیون داگێڕسێنێ و فێنێك كه‌ڕه‌وه و ئامێڕی په‌خشی مۆسیقاش بخاته‌كار. فه‌رمانبه‌ڕی ئۆتێڵ فێڕی كرد كه چۆن ده‌توانێ به‌و دوگمه ئه‌ڵێكتڕۆنیانه‌ی له‌سه‌ڕ ڤان دانڕاوه، شه‌پۆڵه‌كانی بزوێنه‌ڕی جنسی ڵه ناو " جاكوزی " ڕێك بخات. به تامه‌زڕۆیه‌كی بێ وێنه، ئه‌و كڕاسه‌ی ڵه ژێڕ خۆری گۆڕستان ته‌ڕ ببوو له ئاڕه‌قه، ڵه به‌ر خۆی دایكه‌ند و بۆ ئه‌وه‌ی ئارایشی قژی له‌یه‌ك نه‌تڕازێ، كڵاوی حه‌مامی نایه سه‌ر و خۆی دایه ده‌ست شه‌پۆڵه‌كانی پڕ ڵه جم و جۆڵی كه‌فه‌كان، به خۆش حاڵی‌یه‌وه ژماڕه ته‌ڵه‌فۆنی ماڵه‌كه‌ی خۆی ڵه ده‌ڕه‌وه وه‌ڕگڕت و بۆ مێڕده‌كه‌ی به ده‌نگێكی به‌ڕز، وه‌زع و حاڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی وت: " نازانی چه‌نده پێویستیم به تۆ هه‌یه " وه به شووڕ و حاڵێكی ئه‌وتۆ هه‌ستی ئه‌وی جوڵاند كه مێرده‌كه‌ی ڵه‌وڵای هێڵه‌كه، هه‌ستی به هه‌ڵچۆنه‌وه‌ی پڕ له جۆشی هه‌وه‌س له‌ناو ڤان كرد و وتی: " ئای، بیڕت نه‌چێ ئه‌مجاڕه‌یان قه‌ڕزاڕمی " بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بێت جاڕێكی تر جله‌كانی بكاته به‌ر، بیڕی له‌وه كرد كه ده‌توانێ له ژووڕه خه‌ڵوه‌ته‌كه‌ی خۆی داوای خوارده‌مه‌نی بكات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌های پێشكه‌ش كردنی ئه‌م جۆڕه خزمه‌تكڕدنه ڵه‌ناو ژووڕی ئۆتێڵ زۆر گڕان ڕاده‌وه‌ستێ، بڕیاری‌دا بۆ خواردنی نان وه‌كو خه‌ڵكی ئاسایی بڕواته كافه‌تڕیای ئۆتێڵ، له‌ڕاستیدا كڕاسه ئه‌وڕیشه‌می‌یه ڕه‌ش و ڕاسته‌كه‌ی بۆ مۆدیڵی ڕۆژ له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بڵند بوو، به‌ڵام له شێوه‌ی قژی ده‌هات. كڕاسی دكۆڵته، هه‌ستی نێوه‌ڕووت بوونی ده‌دایێ ڵه‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا، ملوانكه و مستیڵه‌كانی كه نگینی زۆمۆڕۆدی سه‌خته‌یان پێ‌وه‌بوو، ده‌بووه هۆی به‌ڕز بوونی ئاستی ڕۆحی و سۆمای چاوه‌كانی زیاتر ده‌ده‌ڕه‌وشایه‌وه. كاتێ بۆ نان خواردن چووه خواڕێ، كاتژمێر هه‌شتی شه‌و بوو. به خێڕایی خواردنه‌كه‌ی خوارد و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له گڕیانی مناڵه‌كان و ده‌نگی زڵی مۆسیقا زۆر په‌ست ببوو، بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژووڕه‌كه‌ی خۆی و ڕۆمانی " ڕۆژی سێ‌ڵایه‌نه‌كان " كه سێ مانگ له‌مه‌وه‌به‌ر ده‌ستی پێكردبوو، بخووێنێ. بێ‌ده‌نگی و ئاڕامی ناو داڵانه‌كه هێنایه‌وه سه‌ر خۆی. كاتی تێپه‌ربوون له به‌ڕامبه‌ری ساڵۆنی سه‌ما، سه‌رنجی بۆ ژن و مێردێكی لێزان ڕاكێشڕا كه ڤاڵسی ئێمپڕاتوریان زۆر به جوانی سه‌ما ده‌كرد. به شێوه‌یه‌ك ڕامایه سه‌ماكه‌یان كه هه‌ر له وێ ڕاوه‌ستا و تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و دوو نه‌فه‌ڕه گوڕه‌پانیان بۆ سه‌ماكه‌ڕه ئاسائیه‌كان چۆڵ كرد، هه‌ر له وێ مابوو. ده‌نگێكێ گه‌ڕم و پیاوانه پشتی ئانای ژه‌نی و ئه‌وی له خه‌یاڵ هێنایه‌وه ده‌ڕێ: " سه‌ما بكه‌ین ؟ " ئه‌وه‌نده له‌یه‌ك نزیك ببوون كه بۆنی نه‌رم و نیانی له‌شی پیاوه‌كه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و كڕێمه‌ی كه له پاش ریش‌تاشینه‌كه‌ی له خۆی دابوو پێ‌ی گه‌یشت. له‌م كاته‌دا له ته‌نیشت شانی، چاوی لێ‌كرد و هه‌ناسه‌ی لێ‌بڕا و به نگه‌ڕانیه‌وه وتی" " ببووڕه جله‌كانم شیاوی سه‌ما كردن نیه " پیاوه‌كه یه‌كڕاست وه‌ڵامی دایه‌وه: " خاتوون، تۆ جله‌كان له‌به‌ر ده‌كه‌ی، جله‌كان تۆ له‌به‌ر ناكه‌ن " له‌م قسه‌یه، ئانا سه‌ری سوڕما و له نائاگاییه‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ر مه‌مكه قیت‌بووه‌كان و قۆڵه ڕووته‌كه‌ی و سمته ڕه‌قه‌كه‌ی كێشا تاكو دڵنیابێت كه هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه كه ده‌بوایه بێت. دوایی دیسان له پشت شانی‌یه‌وه سه‌یری كرد به‌ڵام نه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه بیناسێت، به‌لكو پیاوه‌كه به چاوانێك، كه له‌وان جوانتڕی هیچ كات نه‌ده‌دیت، ئاشنا بكات و به نازه‌وه وتی: " له باشی خۆتانه، ئه‌م ڕۆژانه ئیتڕ هیچ پیاوێك له‌م قسانه ناكات " له‌م كاته‌دا پیاوه‌كه له ته‌نیشتی ڕاوه‌ستا و به بێ ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌ك بڵێت دووباره داوای سه‌مای كرد. ئانای ئازاد و ته‌نیا له دۆڕگه‌كه‌ی كه گوایه خه‌ریكی كه‌وتنه ناو چاڵه، به هه‌موو هێزی خۆی بۆ ئه‌و د‌ه‌سته‌ی بۆ ڵای دڕێژ ببوو چه‌نگی هاوێشت. ئه‌وان سێ جار سه‌مای ڤاڵسیان به شێوازی كۆن سه‌ما كرد. ئانا له هه‌مان هه‌نگاوه‌كانی یه‌كه‌می سه‌مادا، له نه‌تڕسانی ئه‌و له جم و جۆڵی دا، هه‌ستی كرد پیاوه‌كه ده‌بێت یه‌كێك ڵه‌و ڵێزانانه بێت كه له ڵایه‌ن ئۆتێڵه‌وه به كار گیڕاون تاكو شه‌وه‌كانی ئۆتێڵ بڕازێننه‌وه. به پاڕاستنی مه‌ودای خۆی له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه، خۆی دایه ده‌ستی، تاكو له سووڕانه‌وه‌كانی سه‌ما به‌ڕێوه‌ی ببات. پیاوه‌كه له حاڵه‌تێكداكه چاوی بڕی بووه ئه‌و وتی: " وه‌كو په‌ڕی سه‌ما ده‌كه‌ی " ئانا ده‌یزانی كه ئه‌مه ڕاستی‌یه، وه ئه‌مه‌شی ده‌زانی كه بۆ ڕاكێشانی سه‌ر جێگا، ئه‌م پیاهه‌ڵدانانه به ژنانی تڕیش ده‌وتڕێ، كاتێ ڤاڵسی دووه‌میان ده‌ست پێ‌كرد پیاوه‌كه ویستی ئانا له ئامێز بگڕێت، به‌ڵام ئانا نه‌ی‌هێشت نزیكتڕ ببێت. بۆیه له حاله‌تێكدا كه ڵه‌شی ئانای وه‌كو گۆڵێك به‌سه‌ر قامك ده‌سوڕاند، هه‌ولی‌دا وه‌كو پسپۆڕێك سه‌ما بكات. له نێوان ڤاڵسی سێ‌یه‌م ئانا هه‌ستی كرد زۆر له‌مێژه ده‌ی ناسێت، خه‌یالیشی نه‌ده‌كرد پیاوێك به فڕ‌ت و فێڵه كۆنه‌كان، سیمایه‌كی ئه‌وه‌نده جوانی هه‌بێت. پێستێكی ڕووناك، چاوانێكی ئاگڕین له پاڵ برۆوه‌پانه‌كانی، پڕچه ڕه‌شه ڕوون لێدڕاوه‌كه‌ی كه زۆر به سافی له ناوه‌ڕاست سه‌ر جیای كردبوو و اسموكینگی ئه‌وڕیشه‌می كڕێم ڕه‌نگ، تایبه‌ت به ناوچه گه‌رماویه‌كان، له‌سه‌ر جه‌سته باریكه‌كه‌ی جوان دانیشتبوو. هه‌موو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه وێنه‌ی پیاوێكی خۆش پۆش و خۆش سه‌لیقه‌ی به‌ته‌واوی به‌ڕجه‌سته ده‌كرد. هه‌موو شتێك وه‌كو كڕده‌وه‌كانی ده‌ستكرد بوو، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش وا ده‌هاته به‌ر چاو كه چاوه خۆماڕه‌كانی تینووی به‌زه‌یی بوون. له دوای ئاخه‌رین ڤاڵس، به بێ هیچ پڕسیاڕێك له ئانا ئه‌وی به‌ره‌وڵای مێزێك برد كه له سوچێكی خه‌ڵوه‌ت دا بوو. پێویستی نه‌ده‌كرد كه بپڕسێ، ئانا له پێشتڕه‌وه شته‌كانی تڕی ئه‌م رووداوه‌ی ده‌زانی و كه‌یفی به‌م پیاوه هاتبوو كه شامپاینیشی داوا كردبوو. رووناكی نه‌رمی ساڵۆنه‌كه سیمای ناو ساڵۆنی جوانتر كردبوو و هه‌ر مێزێك خه‌ڵوه‌تێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌بوو. ئانا ماگداڵنا لێكی‌دایه‌وه كه ئه‌و پیاوه‌ی له‌گه‌ڵی دایه نابێ ته‌مه‌نی له سی ساڵ زیاتر بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌مای " بۆلێڕۆ " به ته‌واوه‌تی نه‌شاڕه‌زا بوو. خۆی سه‌ماكه‌ی به وردیه‌كی بێ‌وێنه كونتڕۆل كرد تاكو به‌ڕامبه‌ر‌ه‌كه‌ی فێڕی ئاهه‌نگی مۆسیقاكه ببێت. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا مه‌ودای خۆی ده‌پاڕاست تاكو پیاوه‌كه هه‌ست به خۆێنه هه‌ڵچووه‌كه‌ی ناو ده‌ماڕه‌كانی نه‌كات كه به هۆی شامپاین وای لێ‌هاتبوو. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی مه‌یڵی خۆی پیاوه‌كه سه‌ڕه‌تا به نه‌رمی و دواتڕیش به هه‌موو هێزی بازووی ئه‌وی له باوه‌ش گڕت. ئانا له‌سه‌ر ڕانه‌كانی خۆی هه‌ستی به‌و شته كرد كه پیاوه‌كه به نیاز بوو بۆ پێشان‌دانی چوارچێوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی نه‌مایش بكات. نهفڕهتی له لێدانی خۆێنی ناو ده‌ماره‌كانی و خێڕاتر بوونی هه‌ناسه‌كانی كرد و تووانی هێنانی دووه‌مین شوشه‌ی شامپاین ڕه‌د كاته‌وه. پیاوه‌كه هه‌ستی پێ‌كرد و داوای پیاسه‌ی كه‌ناری ده‌ڕیای لێ‌كرد. بۆ داپۆشاندنی ناڕاحه‌تیه‌كه‌ی، ئانا به مه‌كڕێكی دڵسۆزانه‌وه وتی: " ده‌زانی ته‌مه‌نی من چه‌نده ؟ " " بڕوا ناكه‌م زۆر به ته‌مه‌ن بی " " واته هه‌مان ته‌مه‌نه‌یه كه هه‌ستی پێ ده‌كه‌ی " هێشتا وته‌كانی ته‌واو نه‌كردبوو كه له‌و هه‌موو دڕۆیه ماندوو ببوو و بڕیاری‌دا له به‌ڕامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌شی خۆی بپاڕێزێ، یا ئێستا یا هیچ كات. له سه‌ر جێ هه‌ڵساو وتی: " شه‌رمه‌زاڕم " پیاوه‌كه‌ش له جێی خۆی ڕاپه‌ڕی و پڕسی: " چی بووه ؟ " " ده‌بێ بڕۆم، شامپاین پێم ناسازێ " پیاوه‌كه هه‌ندێ پێشنیاڕی جوانتڕی كرد، بێ ئاگا له‌وه‌ی كاتێ ژنێك بڕیاری رویشتنی‌دا هیچ هێزێكی به‌شه‌ری یا خود ئێڵاهی ناتوانێت ببێته كۆسپ و به‌ربه‌ست. له ئه‌نجامدا وتی: " ده‌توانم بتگه‌ینێمه جێ ؟ " " نا زه‌حمه‌تتان ناده‌مێ، ئه‌م شه‌وه‌ش له بیڕ ناكڕێت و من سۆپاستان ده‌كه‌م " ئانا هه‌ر له‌و كاته‌ی هاته ناو ئاسانسۆڕ، هه‌ستی به په‌شیمانی كرد و له خۆی زۆڕ تۆڕه ببوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی به‌جێ و دڕۆست بوو له خۆی ڕازی بوو. ئه‌مه‌ش ده‌بووه هۆی ئارام بوونی. چووه ژووڕه‌كه‌ی، پێڵاوه‌كانی له پێ ده‌ڕهێنا و خۆی فڕێ‌دایه سه‌ر سیسه‌م و جگه‌ڕه‌یه‌كی داگیرساند. له‌م كاته‌دا زه‌نگی ده‌ڕگای بیست و نهفڕهتی له‌و ئۆتێڵه كرد كه یاساكانی ته‌نانه‌ت ڕێز له خه‌ڵوه‌تی مێوانه‌كانی نانێت. به‌ڵام ئه‌مه یاسا نه‌بوو له ده‌ڕگای ده‌دا، پیاوه‌كه بوو. له كه‌ش و هه‌وای نێوه‌تاڕیكی داڵانه‌كه‌دا، شێوه‌ی له مڕۆڤه مۆمیاكڕاوه‌كانی ناو مۆزه‌خانه ده‌چوو، ئانا به بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌ڕمێك بكات، له هه‌مان كات كه ده‌ستگیڕه‌ی ده‌ڕگای گڕتبوو لێی ڕاما، به‌ڵام له ئه‌نجامدا وازی هێنا و ڕێی پێدا، پێاوه‌كه جۆڕێك هاته ژووڕێ وات ده‌زانی ماڵی خۆیه‌تی. وتی: " شتێكم بۆ ناهێنی ؟ " خزمه‌تی خۆتان بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من به هیچ شێوه‌یه‌ك نازانم ئه‌م كه‌شتی‌یه ئاسمانی‌یه چۆن ده‌كه‌وێته كار. به پێچه‌وانه‌وه، پیاوه‌كه ئاشنای هه‌موو شته‌كان بوو، وه‌ك سه‌رۆكی ئۆڕكستڕێكی شاڕه‌زا و لێهاتوو، رووناكی كه‌م كرد، مۆسیقای خسته‌كار و له باڕه خنجیڵانه‌كه دوو گیڵاس شامپانی پڕ كرد. ئانا به شێوه‌یه‌ك هاته ناو ئه‌م یاڕیه كه وات ده‌زانی خۆی نیه، به‌ڵكو ڕۆڵی ئانا به‌جێ ده‌گه‌ینێ. به سه‌ڵامه‌تی یه‌كتڕ ده‌یانخوارده‌وه تاكو زه‌نگی ته‌له‌فۆن هه‌ستا، ئانا به شه‌ڵه‌ژاویه‌وه گۆشی ته‌ڵه‌فۆنی هه‌ڵگڕت، به‌ڕپڕسی ئاسایشی ئۆتێڵ دۆستانه به بیڕی هێنایه‌وه كه له دوای كاتژمێڕ دوازده‌ی شه‌و هیچ مێوانێك بۆی نیه له ژووڕه‌كان بمێنێته‌وه، مه‌گه‌ر ناوی له ده‌فته‌ڕی ئۆتێڵ نوسڕابێت. ئانا به شه‌رمه‌زاڕیه‌وه قسه‌كانی بڕی و وتی: " پێویست ناكات ئاماژه بكه‌ن، تكا ده‌كه‌م بمبوڕن " له حاڵه‌تێكدا كه سوور ببوو له شه‌ڕم، گۆشی ته‌ڵه‌فۆنی داخست. پیاوه‌كه وه‌كو بڵێی انزاری وه‌ڕگڕتبێ، به بۆچونێكی ساده پاساوی بۆ هێنا: " ئه‌مانه له خێڵی مۆرمۆنی ده‌ماڕگیڕن " وه بێ یه‌ك و دوو داوای لێ‌كرد بۆ سه‌یر كردنی مانگگیڕان بڕۆنه كه‌ناری ده‌ریا، ئه‌م هه‌واله بۆ ئانا زۆر دڵخۆشكه‌ر بوو و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له مناڵیه‌وه تامه‌زڕۆی بینینی مانگگیڕان بوو و هه‌م دیسان به دڕێژایی شه‌و له میانی وه‌سوه‌سه و پاڕێز، له‌گه‌ڵ خۆی له‌شه‌ڕدا بوو، ئه‌م جاڕه ئیتڕ هیچ پاساوێكی ئه‌وتۆی بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشنیاڕه نه‌مابوو.. پیاوه‌كه وتی: " ڕێگای هه‌ڵاتنمان نیه، ئه‌مه چاڕه‌نووسی ئێمه‌یه " هه‌ر كه باسی سه‌ڕۆی سروشت هاته ئاڕا، وه‌سوه‌سه‌كانی ئاناش له ناو چوو. دوایی به پیكابی پیاوه‌كه بۆ سه‌یری مانگگیڕان چوونه له‌نگه‌ڕگایه‌كی په‌ڕت و دووڕكه‌وتوو كه پڕی دارخورما بوو و شوێنه‌واری هیچ ڕێبواڕێكی لێ دیار نه‌بوو. تروسكه‌ی چڕاكانی شار له ئاسودا به‌ر چاو ده‌كه‌وتن و له ئاسمانێكی ساف و زه‌ڵاڵ به‌س مانگێكی ته‌نیا و خه‌مبار. پیاوه‌كه له په‌نای دارخورماكان ئۆتۆمۆبیڵه‌كه‌ی ڕاگڕت. گۆڕه‌ویه‌كانی ده‌ڕهێنا، پشتێنی شه‌ڵواڕه‌كه‌ی كرده‌وه و كورسی سه‌یاره‌كه‌ی نواند تاكو پاڵ كه‌وێت. ئانا هه‌ستی كرد پیكابه‌كه به‌س دوو كورسی پێشه‌وه هه‌یه و به داگڕتنی دوگمه‌یه‌ك ئه‌م دوو كورسیه ده‌بنه سیسه‌م. شته‌كانی‌تر بڕیتی بوو له باڕێكی كچكه، ئامێڕی بڵاوكردنی مۆسیقا به ساكسیفۆنی " فوستو پاپتی " و شوێنێكی سه‌ر ئاو كه پێكهاتبوو له ده‌ستگیڕیه‌كی سككه كه له پشت په‌ڕده‌یه‌كی كۆن جێی‌گڕتبوو. ئانا هه‌ستی به هه‌موو شتێك كرد و وتی: " چ مانگگیڕانێك له ئاڕادا نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێ مانگ ته‌واو بێت، له كاتێكدا كه ئه‌مشه‌و مانگ له كه‌مانه‌دایه " پیاوه‌كه به باوه‌ڕه‌وه وتی: " گه‌ر وابێ مانگگیڕان لێ ڕێ دایه و ئێمه جارێ كاتمان به ده‌سته‌وه‌یه " پێویستی به زه‌مینه خۆش كردنی تر نه‌بوو، هه‌ر دوو ده‌یانزانی چ باسه و ئانا هه‌ر له یه‌كه‌م ده‌وری ڤاڵس ده‌یزانی، ئه‌مه ته‌نیا شتێكی جیاوازه كه پیاو ده‌توانێ پێشكه‌شی بكات. سه‌ڕی سورمابوو كه پیاوه‌كه به چ شاڕه‌زایه‌كی سحڕاوی جله‌كانی ئه‌وی وه‌كو پێستی پیاز گه‌ڵا گه‌ڵا و له ڕاستیدا ته‌ڵ به ته‌ڵ به نینۆكی قامكی له‌به‌ڕی ده‌كاته‌وه. له خوولی یه‌كه‌م، ئانا له‌به‌ر ئێشی زۆر له‌خۆ چوو و هه‌ست به سوكایه‌تیه‌كی سامناك كرد، وه‌كو مڕیشكێك كه پێ‌یه‌كانی له ناوه‌نده‌وه له‌ت كڕێ، هه‌ناسه‌ی نه‌ده‌هات و عاڕه‌قه‌یه‌كی سارد هه‌موو جه‌سته‌ی داگڕتبوو و بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له پیاوه‌كه به كه‌متر نه‌زانێ، له غه‌ڕیزه‌ی سه‌ڕه‌تایی خۆی كه‌ڵكی وه‌ڕگڕت و ئه‌و كات هه‌ر دووكیان خۆیان سپاڕده ده‌ست له‌زه‌تی بێ هاوتای ئه‌و هێزه وه‌حشی‌یه كه به نه‌ڕمی به كارگیڕابوو. بۆ ئانا ماگداڵنا باخ گرنگ نه‌بوو كه پیاوه‌كه بناسێت و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی ئه‌و‌ه‌شی نه‌دا بزانێ كێ‌یه. ته‌نیا سێ ساڵ له دوایی ئه‌و شه‌وه كه هه‌رگیز له بیر نه‌ده‌كڕا بوو كه شێوه‌ی ده‌م و چاوی خوێنمژی داماوی له ته‌ڵه‌فزیون بینی، كه به تاوانی كڵاوچیاتی و گه‌وادیی بێوه‌كانی قۆز و ته‌نیا و بكوژی گۆمان لێكڕاوی دوو نه‌فه‌ر له‌وانه، پۆلیسی كاڕائیب به‌دوای‌دا ده‌گڕا. سه‌رچاوه: http://ir.mondediplo.com/article165.html وه‌ڕگێر: یونس محمد " له‌باشوور " به‌هاری 2004
Saturday, April 17, 2004
كه سه‌ڕدانی بێڵاگی كاك ناسێڕم ده‌كرد، ئه‌م شێعڕه‌ی " جان لێنۆن "م ده‌بینی و زۆڕم پێ خۆش بوو، ئه‌وه بوو بڕیارمدا وه‌ڕیگێڕمه سه‌ر كوردی، ناوه‌رووكه‌كه‌م به‌ڵا گرنگ بووه نه وشه‌كان. هیوادارم به دڵتان بێ. " وابزانن " جان لێنۆن وا بزانن به‌هه‌شتێ له ئاڕادا نیه ئه‌مه كارێكی ئاسانه گه‌ر بتانه‌وێ دۆزه‌خێك له خوارمانه‌وه نیه سه‌ره‌وه‌شمان ته‌نیا ئاسمانی لێ‌یه وابزانن هه‌موو خه‌لك بۆ ئه‌مڕۆ ده‌ژین وا بزانن وڵاتێك له ئاڕادا نیه دژوار نیه ئه‌م كاره كه‌س له پێناویدا نه ئه‌كوژڕێ و نه ئه مڕێ هه‌ر وه‌ها له پێناوی ئایینیش دا وابزانن هه‌موو خه‌لك به ئاشتی ده‌ژین له‌وانه‌یه پێم بڵێی خه‌ون ده‌بینی خۆ من ته‌نیا كه‌سێك نیم ئاواته‌خوازم ڕۆژێك په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ی ئه‌و كات جیهان ده‌بێ به جه‌سته‌یه‌ك وا بزانن مولك و سامانێك له ئاڕادا نیه پێم سه‌یڕه گه‌ر پێتان بكڕێ نه چاوتان بڕسی ده‌بێت و نه به‌و هیوایه‌شه‌وه ده‌ژین برایه‌تی‌یه‌كی مڕۆڤانه وابزانن هه‌موو خه‌لك به‌شیان هه‌یه له‌م جیهانه له‌وانه‌یه پێم بڵێی خه‌ون ده‌بینی خۆ من ته‌نیا كه‌سێك نیم ئاواته‌خوازم ڕۆژێك په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ی ئه‌و كات جیهان ده‌بێ به جه‌سته‌یه‌ك
Wednesday, April 14, 2004
خۆشه‌ویسته‌كه‌م ..... نازانم له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌م، هه‌ڕچه‌نده وه‌كو هاوڕێ یانی جاڕان و ماستاوچیانی ئێستا كه هه‌ر كامیان به‌وپه‌ڕی نازه‌وه پێنووسێكیان له ده‌سته و واژوو ده‌كه‌ن و بڕیار ده‌ده‌ن نیم و ناتوانم بم، هه‌ڕچه‌نده وه‌كو زۆربه‌یان خاوه‌ن زمان و كه‌سایه‌تی‌یه‌كی ناسڕاو نیم و ناتوانم بم، هه‌ڕچه‌نده ئه‌وان به‌ڕز ده‌فڕن و باڵ ده‌كێشنه سه‌ر ئاسمانی شار و وولاتی ئێستا و دووایی‌مان و من پێم ناكڕێ و ناكه‌م و ئاسمانی خه‌ڵكانی‌تر بۆ فڕینی خۆیان چۆڵ ده‌هێڵم و له په‌نایه‌ك سه‌یریان ده‌كه‌م و باڵ ده‌گڕم، هه‌ڕچه‌نده من ئیتر خۆم نیم و ناتوانم بم، هه‌ڕچه‌نده ...... هه‌رچ.... به‌ڵام وه‌كو هێزێكی تازه‌دۆزڕاو و كۆتایی تیشكێكی بێ سه‌ڕوبه‌ر، هه‌ست ده‌كه‌م هێشتا ماوه ته‌واو بم و نه‌یڵێم، هێشتا گۆی‌یه‌ك ماوه خۆی شڵ كات بۆ بیستنی هه‌ندێ ووشه كه ڵه‌وانه‌یه بێ‌سه‌روبه‌ر ڵه پاڵ یه‌ك دابنڕێن و ته‌نانه‌ت پێیان نه‌كڕێ مه‌به‌ستی خۆشیان روونكه‌نه‌وه. ناكڕێ بڵێم نامه‌تان بۆ ده‌نووسم، كاتێ نا ناوونیشانێكم هه‌یه ڵێتان تا بۆتانی بنێڕم و نه دڵنیاشم ده‌گاته به‌ر چاوتان، نا، نامه‌تان بۆ نانووسم و ڵه‌و بڕوایه‌دام كه هه‌ڵسووراندنی كاروبار و پێداویستیه‌كانی پان‌كه‌ڕه‌وه‌كان و هاوچه‌شنه‌كانیان كاتێكتان بۆ ناهێڵێ ڵاپه‌ڕه‌كانی تڕش و تاڵی ژیانی هاووڵاتیانی خۆتان و پاڕێزڕاوه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌تان بخه‌نه به‌ڕ چاو،... نا، نامه‌تان بۆ نانووسم، كاتێ سیبه‌ری ڕه‌شی جۆڕه‌ها نه‌هامه‌تی و بێ‌به‌ختی، زه‌ق، دامانی‌گڕتووه و وه‌ك په‌رده‌یه‌كی غه‌ڕیب ناوبه‌ینمانی دوور خستووه. تاكو ئه‌و باڵاخانه‌یه‌ی به‌ڕێزتانی له خۆ گڕتووه به قه‌د به‌ستنی پشتێنی پێشمه‌ڕگه‌یه‌كی ماندوو مه‌ودای نی‌یه، به قه‌د ئاوخواڕدنی بڕینداڕێكی هه‌ڵاتوو له ده‌ست فیشه‌كه شێته‌كان، به قه‌د... ڕێگایه‌كی زۆر كوڕته ..... زۆر...... خۆزگه وا نه‌با و مه‌ودا، دڕێژ با و ڕێگا دوور و ئه‌و كات من قه‌د نه‌ده‌گه‌یشتم و ئه‌و كات تاوان، تاوانی ئه‌م پێ‌یه كوڕتانه بوون و ئه‌و كات من سه‌ڕم نزمتڕه و ئه‌و كات..... پان كه‌ڕه‌وه‌كان و هاوچه‌شنه‌كانیان جیهانیان زیاتڕ ده‌خوارد و ئه‌و كات دنیاش زیاتڕ به‌زم و هه‌ڕای ئه‌م خ ه ڵ ك ه ی ا ن ده‌دیت و ئه‌و كات .... ئه‌و كات هه‌ڕچه‌نده دڕه‌نگه، من.... ...... بۆتان نامه‌م ده‌نووسی.
Sunday, April 11, 2004
ئێمه له كوردی له جیاتی وشه‌ی عه‌ڕه‌بی و فارسی وه‌كیل وشه‌ی پاڕێزه‌ر مان هه‌یه، به‌ڵام نازانم بۆ وشه‌ی موكل چیمان هه‌یه. تكایه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌زانێ پێم بڵێی، مه‌منونی ده‌بم. وه‌كیلی دادگاه = پاڕێزه‌ر موڤه‌كل ( موكل ) = ؟؟؟؟؟
Wednesday, April 07, 2004
فێڵیمی فڕینی كیسه‌ڵه‌كان گه‌یشته قۆناغی هه‌ڵبژاردنی فستیڤاڵی كه‌ن. ئه‌م فێڵیمه دوا به‌رهه‌می به‌همه‌نی قوبادی‌یه.
Monday, April 05, 2004
كاتێ ئه‌م چیڕۆكه‌م خوێنده‌وه زۆرم به‌ڵا خۆش و جوان بوو، حه‌زم كرد بۆتانی بنووسم. دوو سێ حه‌فته له‌مه‌و به‌رله ڕۆژنامه‌ی ئاشتی بڵاو كڕا. |
![]()
باشوور جوانه، به باكووڕ و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواكه‌ی
هاوڕێ
ئه‌رشیڤ
|