|
· كه‌وێ · په‌یوه‌ندی · دراوسێكان · فۆنت ·
Thursday, February 26, 2004
ئێستا ئه‌گه‌ر ورده ورده منت خۆش نه‌وێت منیش له دڵی خۆم ده‌تسڕێنمه‌وه ورده ورده. ئه‌گه‌ر به یه‌كجاری له بیرم كه‌ی به‌دوام دا مه‌گه‌ڕێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی زووتر له تۆ له یادی خۆمت ده‌به‌م. ئه‌گه‌ر زه‌ریانی ئه‌و ئاڵایانه‌ی له مه‌ودای ژیانم دا تێ‌ده‌په‌رێ بێ‌هۆده و شێتی ناو بنێ‌ی وه هه‌م دیسان خه‌یالت هه‌بێ كه له كه‌ناره‌كانی دڵمدا له‌و جێ‌یه‌یدا كه ره‌گ و ریشه‌م لێ‌ی چاندووه، وازم لێ بێنی، به بیرت بێ رۆژێك، له كاتێك، ده‌سته‌كانی خۆم به‌رز ده‌كه‌م ره‌گ و ریشه‌م له‌سه‌ر شان ده‌نێم به‌دوای خاكێكی تر. پابلۆ نێڕودا له فارسیه‌وه كردوومه به كوردی
Wednesday, February 18, 2004
سلاو بۆ گیانی پاكی شه‌هید فه‌ره‌نسو هه‌ریری
Monday, February 16, 2004
وڵاتی من گوڵه‌گه‌نم و هه‌تاو له‌منن، ته‌ور و خه‌نجه‌ر له تۆ ! په‌پووله و نێرگز له من ، رێژنه‌ی گولڵه و هه‌وری ره‌ش له تۆ !! سروه و شنه‌ی به‌ره‌به‌یان له من با بلیسكه‌ی ئاگر له تۆ ! زمانی گورانی و ماچ له من ده‌سترێژی مه‌رگ له تۆ!! زمانی من داستانی عه‌شق و ئه‌ستێره و كازێوه‌یه! زمانی تۆ مێژووی مه‌رگ و تۆڵه‌یه! هه‌ناسه‌كانی من له نوور وه‌ڵامه‌كانی تۆ له ژه‌هر!! په‌یڤه‌كانی من به‌ره‌ی هه‌تاون ، زمانی تۆ نوقمی تاریكستان!! من په‌یامبه‌ری ئه‌ڤینم ، تۆ نێردراوی دۆزه‌خ! عه‌شقی رووناكی له نێو دڵم دڵی ژه‌هراوی له نێو سێنگت! به جێم بێڵن! وڵاتی من سه‌رزه‌مینی خۆشه‌ویستی و ئازادی و نانه! وڵاتی تۆ قه‌برستانه!! شێعرێكی ساقی بارزانی 2/1/2004 ڤیرجینیا – ئه‌مه‌ریكا
Wednesday, February 11, 2004
ئه‌ی ترۆریستان... |
![]()
باشوور جوانه، به باكووڕ و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواكه‌ی
هاوڕێ
ئه‌رشیڤ
|