|
· كه‌وێ · په‌یوه‌ندی · دراوسێكان · فۆنت ·
Wednesday, January 28, 2004
ماوه‌یه‌ك هه‌ر سه‌یاره ده‌هات و ده‌كرا به ته‌كسی تاكو وای لێ هات هه‌ولێر بوو به شاری ته‌كسیه‌كان. ئێستا وای لێ هاتووه ئه‌و هه‌موو ته‌كسیه ناكه‌وێته به‌ر چاو و جۆڕه‌ها سه‌یاره‌ی جوان شاریان ناشرین كردووه، به‌تایبه‌ت سه‌یاره‌ی " علووج ". ئه‌و سه‌یارانه‌ی له دوای رۆخانی سه‌ددام له هه‌موو شاره‌كانی ئێراق هاته كوردستان. جاران به‌س له سنووری توركیا سه‌یاره ده‌هات، به‌لام ئێستا بازرگانه‌كانمان فێر بوونه له سنووری سوریا و ئه‌رده‌ن و كویتیش سه‌یاره دێنن، ئه‌مه جگه له‌و سه‌یارانه‌ی هه‌ر له‌م سنوورانه دێن به‌لام له دوبی و سعودیا ده‌نێردڕێته كوردستان.
شێعره‌كه‌ی فارسی سیروس جمالی كه دوێنێ كردبوومه كوردی،
Tuesday, January 27, 2004
شێعرێكی فارسییه كه كردوومه به كوردی، خاوه‌نی شێعره‌كه: سیروس جمالی من هیچ شتێك ناڵێم تا كو بزانی، له بێ‌ده‌نگیشدا ده‌كڕێ عاشق بمێنی هه‌ر به‌م ساكارییه. كه‌سێ له‌م رۆژانه‌دا به‌دوای جێ پێ‌ی ده‌رزی په‌ڕگار له‌سه‌ر ڵاپه‌ره ناگه‌ڕێ ......... هاورێ‌یه‌كان هه‌والێكم له جۆری خه‌ونه‌كانی خۆم بۆ بنێڕن هه‌موو خه‌لكی ئێره چیرۆكی تووتی و بازرگانه‌كه ده‌زانن.
Thursday, January 22, 2004
بوورژووازی فه‌رمانگه‌كانی ئێره ( مه‌به‌ستم هه‌ولێره ) بێزارت ده‌كات له هه‌موو فه‌رمانگه‌یه‌ك ( ئیداره‌یه‌ك ) و له هه‌موو مامه‌له‌یه‌ك، خۆ هه‌تا خۆتان به چاو نه‌یبینن بروا ناكه‌ن و قه‌ناعه‌تان پێ ناێیت. بۆ یه‌ك واژوو ده‌بێ واز له هه‌موو شتێك بێنن و به‌دوای فه‌رمانبه‌رێكی ساكار ( له‌گه‌ل رێزم بۆ ئه‌ر فه‌رمانبه‌ڕانه‌ی بایه‌خ ده‌ده‌ن به ئیش و كاری هاولاتی ) كاته پڕ به‌هاكانتان به فێرو بده‌ن.
Tuesday, January 20, 2004
له ئه‌مڕۆوه له داووس گه‌وڕه‌تڕین دانیشتنی ئابووری جیهان ده‌ست پێده‌كات و گه‌وڕه به‌ڕپرسانی رامیاری و ئابووری دونیا داده‌نێشن و وه‌كو ساڵانی پێشوو باس ڵه بیروبۆچوون و گرفانی خۆیان ده‌كه‌ن و به‌س.
Sunday, January 18, 2004
ده‌مێكه نه‌متوانیوه بنووسم، به‌ڵام هه‌ندێك شت هه‌یه ڵه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ڕه و زاڵ ده‌بێته سه‌ر ژیانت، ڵه‌م ماوه‌یه‌دا باوكم تووشی نه‌خۆشی بوو و هه‌فته‌یه‌ك له خه‌سته‌خانه كه‌وت، ڵه ڵایه‌كی تڕه‌وه خێزانم تووشی نه‌خۆشی منداڵ بوون بوو و خوا دوو مناڵی داینه و دواتڕیش هه‌ڕ دوو مناڵه‌كه ئه‌مری خوایان كرد، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی باوكم ڵه خه‌سته‌خانه هاته ده‌ڕێ، سه‌یاڕه‌یه‌ك ڵه خوشكمی‌دا و حه‌وزی شكا......... |
![]()
باشوور جوانه، به باكووڕ و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواكه‌ی
هاوڕێ
ئه‌رشیڤ
|