|
· كه‌وێ · په‌یوه‌ندی · دراوسێكان · فۆنت ·
Saturday, December 27, 2003
كڕیسمه‌س و ساڵی تازه و جێژنی سه‌ری ساڵ له هه‌مووتان پێڕۆز بێ.
Wednesday, December 24, 2003
( به‌شی یه‌كه‌م ) چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و به‌ر بۆ سه‌ڕه‌خۆشی له‌گه‌ل هاوڕێه‌كانم چووبووین بۆ دیانا، باوكی بڕاده‌ڕێكمان ئه‌مڕی خوای كردبوو، هه‌واڵم پێ گه‌یشت و قه‌رار دڕا بێ‌ین به‌دوام و له‌مه‌سیفه‌وه به‌ڕه‌و دیانا به‌ڕێ بكه‌وین. ئه‌و ڕۆژ كه‌ش و هه‌وایه‌كی خۆش زاڵ ببوو به‌سه‌ر سروشتی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان، ئه‌ویش له‌دوای چه‌ند رۆژ سه‌رما و باران. چاوه‌ڕێم كرد تاكو هاوڕێه‌كانم گه‌یشتنه ڵام، ته‌كسی‌یه‌كیان گرتبوو بێزت ده‌هات سوار ببی، شۆفێڕی ته‌كسی‌یه‌كه زۆر سه‌یر هاته به‌ر چاوم، سێمێڵێكی هه‌بوو به‌قه‌د هه‌موو ئه‌و سێمێڵانه‌ی تاكو ئێستا بینیبووم ( شتی وا هه‌ر نه‌بوو ) شه‌رمم ده‌كرد سوار ببم و هیچ ڕێگه‌ی تڕیش نه‌بوو و ده‌بوایه هه‌ر سوار ببم، ناوی خوام هێنا و چوومه پێشه‌وه، له پشته‌وه جێ نه‌بوو و دوو هاوڕێم ( ئافڕه‌ت ) و دایكی یه‌كێكیان پاڵیان دابوو دیار بوو له هه‌ولێر تاكو ئێره له ناو ئه‌م ته‌كسی‌یه پشتیان شكابوو، كاك ئومه‌ری هاوڕێم هاته پێش و له ته‌نیشت من دانیشت ( خۆی فڕی دایه سه‌ر شان و ملم ). وام ده‌زانی من قه‌له‌وم به‌ڵام به دانیشتنی ئه‌و هه‌ستم كرد من مێرۆڵه‌مه له چاو ئه‌و، بێ یه‌ك و دوو پێش قه‌مه‌ڕه‌كه‌م ڵێ ببوو به جه‌هه‌نه‌م ئه‌وه‌نده ته‌سك بوو، كابڕا زله‌كه‌و سێمێڵه‌كه‌شی هه‌ر هه‌ناسه‌ی لێ بڕیبووم. سه‌یاڕه ڕێ‌ی گرته به‌ڕ و به ڕێ كه‌وتین، ئه‌وه‌نده‌م زانی له‌دوای چه‌ند چڕكه‌یه‌ك چۆن پێ له‌ناو پێڵاوی تازه جێ ده‌كاته‌وه، جێ‌مان بووه‌وه هه‌ناسه‌م هاته‌وه سه‌رخۆ، مه‌ودای ناوبه‌ینی مه‌سیف و كۆڕێ كه به لۆفه‌كانی‌یه‌وه وه‌كو ماڕ ده‌هاته به‌ر چاوم پڕ ببوون له جۆره‌ها سه‌یاڕه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ كه له نۆڕه و سێڕه‌ی به‌نزین ڕاوه‌ستابوون. هه‌ر چه‌نده من سه‌یاره‌م نی‌یه، به‌ڵام له‌ناخمه‌وه هه‌ناسه‌یه‌كی ساڕدم هه‌ڵكێشا و بیڕم یه‌كسه‌ڕ له نه‌به‌زی زاوای پۆڕم كرده‌وه، ئه‌وێت: ده‌ڕۆم له بازاڕی ڕه‌ش به‌نزین ده‌كڕم به‌ڵام چه‌ند كاتژمێڕێك له كاتم ڵێره ناده‌م به فێڕۆ، ناو و ده‌ڕه‌وه‌ی سه‌یاڕه‌كه جیاوازی‌یه‌كی ئه‌وهای نه‌بوو و سه‌رما بوو كه به دڵی خۆی ده‌ستی به‌سه‌ر دونیا و بنیا داگڕتبوو، به حیزی چاوی لێم ده‌قوچاند، منیش له‌ناو به‌ینی شۆفێڕ و كاك ئومه‌ر جێم خۆش كڕدبوو و گوێم نه‌ده‌دایێ، سه‌یاره‌كه‌مان له لۆفه‌كان وه‌كو داشقه‌یه‌ك وڕده وڕده ده‌هاته خواڕێ و قڕچه قڕچی ڵاشه‌كه‌ی ده‌یقیژاندوو و نازانم له كێ ده‌پاڕایه‌وه. كه‌سمان ده‌نگمان لێ نه‌ده‌هات و شۆفێڕیش داڵغه‌ی دابووه شوێنێكی دوور و له‌وێ بۆ خۆی ون ببوو. عه‌زیزی ( خێزانه‌كه‌م وا بانگ ده‌كه‌م ) سه‌ر له‌به‌یانی ته‌له‌فۆنی بۆ كڕدم و وتی: فه‌رهادی هاوڕێ كۆڵێژم، باوكی ئه‌مڕی خوای كردووه و تازی‌یه‌كه‌یان له مزگه‌وتێكی دیانایه و خۆشم ته‌واو نیم و ناتوانم بڕۆمه سه‌رخۆشی، ده‌زانم حه‌زیشت له‌سه‌ر‌خۆشی و مه‌رخۆشی نی‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر من بڕۆ با نه‌بێته عه‌یبه، منیش به مڵی شكاوه‌وه وتم: باشه ده‌ڕۆم به‌سه‌ر چاو. ئێستاش له‌به‌ڕ ئه‌م پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی له هه‌ر دوو ڵایه‌وه ته‌نیشته‌كانم ئازار ده‌دات، چاوه جوانه‌كانم خێل بووه و پێكه‌نینم به خۆم دێت، با بێمه‌وه عه‌زیزی بۆت ده‌ژمێڕێم، خه‌مت نه‌بێ.....
Sunday, December 21, 2003
لێره و بۆ ئێمه بڕینی كاره‌با شتێكی ئاسائیه و له‌گه‌ڵی ڕاهاتووێنه، زۆر جار هه‌یه كاره‌بامان نی‌یه و له تاریكی به ئیش و كاره‌كانمان هه‌لده‌ستین، چاویشمان ره‌ش هه‌ڵاتووه و ئێستاجیاوازی ناوبه‌ینی ڕه‌ش و ڕه‌نگ‌كانی تر واتایه‌كی وای نه‌ماوه.
Thursday, December 18, 2003
سڵاو... ئه‌م چه‌ند رۆژه زۆر مه‌شغولم... دێم و به‌رده‌وام ده‌بم.... یه‌ك، دوو رۆژ به‌س... شه‌رمه‌زارم.......
Wednesday, December 17, 2003
هاوڕێ‌یه‌كی خۆشه‌وێستمان به‌ته‌مای ژن هێنان و زه‌ماوه‌نده، داوای لێ كردووین بۆ سه‌ر كارتی ژن هێنانی، ده‌قێكی جوانی بۆ بنوسم، زۆر بیرم كردوو و هیچم پێ نه‌كرا.
Tuesday, December 16, 2003
هێشتا ماوه له‌دایك بین.... هێشتا ماوه له‌گه‌ل ئێمه‌ش ئه‌م وێبلاگه له‌دایك بێ..... هێشتا ئێمه‌ش چاوه‌ڕیینه....... له‌وانه‌یه ڕۆژێك بێت و ئه‌م جوانانه هه‌ر دووكیان پێكه‌وه...... له‌دایك بن...... له‌وانه‌یه.... نیازمان وایه له باشوور ره وه بۆتان بنووسین. |
![]()
باشوور جوانه، به باكووڕ و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواكه‌ی
هاوڕێ
ئه‌رشیڤ
|